سبەینێ‌ نەوت لە 4 گەڕەكی سلێمانی دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ دابەشكردنی نەوت لە سنووری چوار گەڕەكی سلێمانی بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی یەك لەناو شاری سلێمانی بەردەوامە و هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت.

ئاشكراشی كرد، سبەینێ‌ نەوت لە سنووری گەڕەكەكانی (گۆیژە و هەوارەبەرزە و تووی مەلیك و عەلی كەمال) دابەش دەكرێت.

وتیشی، “بڕێكی باش نەوت دابین كراوە و بڕیارە سەرجەم هاووڵاتیان بەرمیلێك نەوت وەربگرن”.

جەختیشی كردەوە، تا ئێستا ئەو نەوتەی بڕیارە حكومەتی عێراقی بینێرێت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم، نەگەیشتووە.

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێت كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
دوات عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
پەیوەنیدر