“شاندی هەرێم و سودانی بۆ مووچەی 3 مانگی ئەمساڵ ڕێككەوتنی نوێ‌ دەكەن”



سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشکرای دەكات، کە ئەو شاندە کوردیەی سەردانی بەغدای كردووە نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران بۆ سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی عێراقی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە تایبەت بە پرسی بودجەی هەرێم و مووچەی 3 مانگی كۆتایی ئەمساڵ و وەك میدیا عێراقییەكانیش دەڵێت: “ڕێككەوتن كراوە و ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكەش نزیكە”.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسی (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە، “شاندە کوردیەکە نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگی ئەمساڵ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زانیاری هەیە، کە هەردوولا لە ڕێککەوتن نزیکن، بەو پێیەش حکومەتی فیدڕاڵی مووچەی ئەو 3 مانگەی ماوە لەمساڵدا خەرجی دەکات، بەمەرجێک دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ڕێکكەوتنی نوێ ئەنجام بدرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان کۆتا پارەی ئەو سێ گوژمەیەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی کردووە، کە بڕی ٢.١ ترلیۆن دینارە و تەنها 700 ملیاری دیناری ماوە وەربگرێت و بۆ مووچەی مانگی 9 خەرجی بكات، بەڵام مووچەی مانگەكانی (10 و 11 و 12) دەمێنێت.

دەست بەسەر بڕی ٢٤٧٥ لیتر شامپۆدا گیرا
پێت دەست بەسەر بڕی ٢٤٧٥ لیتر شامپۆدا گیرا
نرخی مریشك هەرزان دەبێت
دوات نرخی مریشك هەرزان دەبێت
پەیوەنیدر