ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو چەكانەی لەلایەن خۆرئاواوە بۆ ئۆكراینا ڕەوانە دەكرێن، لەلایەن ئەوانەوە دەكرێنە ئامانج.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند:”هەموو ئەو چاكانەی لەلایەن خۆرئاواوە بۆ ئۆكراینا ڕەوانە دەكرێن، لەلایەن ڕووسیاوە دەكرێنە ئامانجێكی شیاو، یان تێكدەشكێنرێن یان دەستییان بەسەردا دەگیرێت”.
لەلایەكی ترەوە، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن ڕایگەیاند:”گواستنەوەی سیستمی مووشەكی پاتریۆت لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ئۆكراینا، گەر ڕووبدات، ئەوا گێچەڵكردنە و ئاكامەكەی ناكرێت پێشبینی بكرێت”.
بە وتەی بەرپرسانی باڵیۆزخانەكە”ئەو هەنگاوە لەلایەن واشنتنەوە، زیانی گەورەی لێدەكەوێتەوە، نەك تەنیا لە بواری پەیوەندییەكانی ڕووسیا و ئەمریكا، بەڵكو مەترسی زیاتر لەسەر ئاسایشی جیهانی دروستدەكات”.