قوباد تاڵەبانی: دەبێت گلەیی و ناكۆكییەكان وەلابنرێن



بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەركەكەی وەك وەزیری پێشمەرگە و ڕایگەیاند، ئاساییە ناكۆكی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەكان، بەڵام بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەو ناكۆكییانە لەناو وەزارەت ڕەنگ بداتەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەكاتی گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بۆ پۆستەكەی ڕایگەیاند، دەبێت گلەیی و ناكۆكییەكان وەلابنرێن و پێكەوە وەك یەك تیم كار بكەن.

ڕاشیگەیاند، “ئاساییە ناكۆكی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەكان، بەڵام بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەو ناكۆكییانە لەناو وەزارەت ڕەنگ بداتەوە، ئەفسەران و پلەباڵاكانی وەزارەت دەبێت وەك یەك تیم بە شێوەیەكی پیشەییانە پێكەوە كاربكەن”.

جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێكردنی خاڵەكانی پڕۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد، و ڕایگەیاند: “هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان بەرز دەنرخێنین و بۆ لەمەولا نابێت پرۆسەی چاكسازی بە خاوی و لاوازی بەڕێوەبچێت”.

قوباد تاڵەبانی داواشیكرد، ئەفسەران و پلەباڵاكانی وەزارەت بە ڕۆحی هەست كردن بە ئەركی نیشتمانی كار بكەن لەپێناو جێبەجێ كردنی هەموو خاڵەكانی چاكسازی.

لای خۆشیەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەدا، كە پێویستی بە پشتیوانی هەموو لایەكە لەپێناو سەرخستنی كاروباری وەزارەت دوور لە ململانێی سیاسی.

وتیشی، “كاری وەزارەت و هێزەكانی پێشمەرگە پیرۆزە و دەبێت لێكتێگەیشتنمان هەبێت بۆ باشتر بەجێگەیاندنی ئەركەكانمان”.

جەختی لەوەشكردەوە، كە لە قۆناغی داهاتوودا كاری باشتر دەكرێت وەكو یەك تیم.

كەسێك دارێکی ١٠٠ ساڵە دەبڕێتەوە
پێت كەسێك دارێکی ١٠٠ ساڵە دەبڕێتەوە
مووچە و میلاكی لیوایەكی پێشمەرگە خرایە سەر بەغدا
دوات مووچە و میلاكی لیوایەكی پێشمەرگە خرایە سەر بەغدا
پەیوەنیدر