پەروەردە دەوام دەکات و مامۆستایانی ناڕازیش خۆپیشاندان



سەرباری بڕیاری پەروەردەی سلێمانی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر خۆپیشاندان بکەن.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی مامۆستایانی ناڕازی، بڕیارە کاتژمێر 10ی بەیانی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژ و فەرمانبەرانی ناڕازیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی 12 شار و شارۆچکە خۆپیشاندان بکەن.

خۆپیشاندانەکە سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە، قەڵادزە، ڕانیە، کەلار، دوکان، شارەزوور، چەمچەماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و دەربەندیخان دەگرێتەوە.

هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندان، جەخت لە درێژەدان بە بایکۆتکردنی دەوامیش دەکەنەوە.

هۆکاری سەرەکیی ناڕەزاییەکەی مامۆستایان بۆ دواکەوتنی مووچە دەگەڕێتەوە، سەرباری ئەوەی مانگی 11 بەرەو کۆتایی دەچێت، هێشتا مووچەی مانگی ئەیلول لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.

تورکیا کوژرانی ئەفسەرێك و دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
پێشت تورکیا کوژرانی ئەفسەرێك و دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
شاندەکەی هەرێم بەڕێکەوت بۆ بەغدا
دواتر شاندەکەی هەرێم بەڕێکەوت بۆ بەغدا
ەیوەندیدار