شاندەکەی هەرێم بەڕێکەوت بۆ بەغدا



ئەمڕۆ دووشەممە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران تایبه‌ت به‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابوری، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون، خالید هادی چاوشلی ڕاوێژكار له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ره‌و شاری به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاره‌ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببنه‌وه‌، پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌و پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ ‌بن.

هاوکات ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت کار لەسەر ئەوە دەکەن پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت لەگەڵ ئەندامەکانی حکومەتی بەغدا، ئامانجیش لەو پەیوەندییە بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمە.

پەروەردە دەوام دەکات و مامۆستایانی ناڕازیش خۆپیشاندان
پێت پەروەردە دەوام دەکات و مامۆستایانی ناڕازیش خۆپیشاندان
لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت
دوات لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت
پەیوەنیدر