بۆ مامۆستایان… 86 ڕێكخراو داوای شكاندنی بایكۆت و پێدانی مافەكانيان دەكەن





لە سلێمانی و هەڵەبجەوە 86 رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی 6 خاڵ بۆ جێبەجێ‌ كردنی داوای مامۆستایان و مووچەخۆران ئاڕاستەی جێگری سەرۆك وەزیران و هەردوو وەزیری پەروەردە و دارایی و پارێزگاری سلێمانی دەكەن و داواش لە مامۆستایان دەكەن بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و پرۆسەی خوێندن دەستپێبكەنەوە.

لە پەیامێكی 6 خاڵیدا، 86 رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی رایانگەیاندوە، “بەداخەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی كە ڕوبەروی هەرێمەكەمان و هاووڵاتیان بەتایبەت فەرمانبەران و مامۆستایان بۆتەوە، دواكەوتنی مووچە كە مافێكی بنەڕەتیی فەرمانبەر و مامۆستایانە بۆتە هۆی ئەوەی مامۆستایان لە بارودۆخ و گوزەرانی خراپدا بن و ئەمەش وایكردوە كە بڕیاری بایكۆتی خوێندن بدەن لە پارێزگای سلێمانی، قوتابخانەكان بەو هۆیەوە بەڕوی خوێندكاراندا داخراون لە مافی خوێندن بێبەشبون و دایك و باوكیان لە خەمێكی قوڵدان بۆ ئایندەی پرۆسەی خوێندنی مناڵەكانیان.

وەك لە پەیامەكەدا هاتووە، “ئێمە لەو كاتەی لەگەڵ هەمو مافێكی فەرمانبەران و مامۆستایانداین لە هەمانكاتدا لەگەڵ خوێندكارانین چونكە ئایندەی خۆیان و پێشكەوتنی وڵاتەكەمان پەیوەستە بە بەردەوامی خوێندن و زانست بۆیە وەك ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بە پێویستی دەزانین ئەم داواكاریانە بخەینەڕو بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی متمانە لەنێوان فەرمانبەران و مامۆستایان لەلایەك و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەكی دیكە”.

یەكەم:
دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەكاتی خۆیدا چ لەڕێگەی هەوڵدانی زیاتر بۆ ڕێكەوتنی خێرای حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا یاخود هەر رێگەیەكی یاسایی دیكە بەمەبەستی دابینكردنی بودجەی هەرێم بە ڕێكارێكی یاسایی گونجاو و درێژخایەن كە لە كاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دابین بكرێت .

دوەم:
لیستی موچەی وەزارەتی پەروەردە لە ڕیزبەندی دابەشكردنی موچەدا یەكەم وەزارەت بێت.

سێیەم:
كردنەوەی پلە بەرزكردنەوە وەك مافێكی ڕەوای مامۆستایان.

چوارەم:
گرێدانی كۆبونەوەی راستەوخۆ لە نێوان بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی بەمەبەستی گەیشتن بە رێكەوتنێك كە مافی هەردولا بپارێزێت .

پێنجەم:
كاركردن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەگوێرەی پێویستی پسپۆری داواكراو لە رێگەی پرۆسەیەكی شەفاف و بێ دەستێوەردانی حیزبی.

شەشەم :
داواكارین لە مامۆستایانی دڵسۆز و خەمخۆری خوێندكاران كە بەدەمەوەچون هەبێت بۆ ڕاگەیاندنی نوسراوەكەی ئەنجومەنی پەروەردەی سلێمانی و بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و پرۆسەی خوێندن دەستپێبكەنەوە و بەرنامەیەكی گونجاو دیاریبكرێت، بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەم ماوەیەی خوێندن.

ئێمە كۆمەڵێك ڕێكخراوی مەدەنین لەپاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە كە ناومان لە خوارەوە هاتوە داواكارین لە زوترینكات بە دەنگ داواكانمانەوە بین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی :

1. ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت -c.d.o
2. ڕێكخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
3.ڕێكخراوی خزمەتی جەماوەر
4.ڕێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
5.ڕێكخراوی لانەی مناڵانی كوردستان
6.رێكخراوی بیر ناس بۆ تۆیژینەوە
7.ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد لە بەریتانیا
8.ڕێكخراوی قوتابیان وگەنجان (SYEO )
9.ڕێكخراوی قەرداغ بۆ گەشەپێدان
10.ڕێكخراوی خۆری ئاشتی
11.ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان
12.ڕێكخراوی كوردستان دیالوگ
13.ڕێكخراوی سازانی ڕەنگەكان
14.ڕێكخراوی ئاماژە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
15.ڕێكخراوی میدیكارانی وەرزشی خانمانی كوردستان
16.ڕێكخراوی كۆڕا بۆ پرسە نیشتمانیەكان
17.ڕێكخراوی زینۆ بۆ پاراستن و ناساندنی شوێنەوار
18.ڕێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ
19.ڕێكخراوی دیالۆگ وكلتور
20.ڕێكخراوی پەری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
21.ڕێكخراوی بەدیل بۆ دیبەیت
22.ڕێكخراوی جەستە بەخشانی كوردستان
23.ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازی
24.ڕێكخراوی گەنجانی دەوڵەتی كوردستان
25.ڕێكخراوی شاین بۆ زانست و پەرەپێدانی خوێندنی باڵا
26.ڕێكخراوی گزنگی شارەزوەر بۆ پەروەردە و پێگەیاندن
27.ڕێكخراوی شنەبای خاك
28.ڕێكخراوی میدیا
29.ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان
30.ڕێكخراوی بەرەو هیواكانی كچان و ژنان
31.ڕێكخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی تواناكان
32.ڕێكخراوی ماڵی سەركەوتن بۆگەشەپێدانی تواناكان
33.ڕێكخراوی چرای هیوا بۆ تواناكانی گەنجان و ژنان
34.ڕێكخراوی دیاری بۆپەروەردە و فێركردن و ڕۆشنیبری
35.ڕێكخراوی گەشەپێدانی میدیا
36.ڕێكخراوی شا بۆ تەكنەلۆجیا و زانیاری
37.ڕێكخراوی هاو بۆ پەروەردە
38.ڕێكخراوی برەودانی گەنجان (YDO)
39.ڕێكخراوی پەنای كار
40.ڕێكخراوی بەرەو هاونیشتیمانێتی گەنجان TCYO
41.دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كولتوری و گەشەپێدانی مرۆیی
42.تۆڕی ڕێكخراوەكانی سلێمانی
43.ڕێكخراوی كورد لاو
44.ڕێكخراوی ڕۆشنبیری تەندروستی و ژینگە
45.ڕێكخراوی لێهات
46.ڕێكخراوی چەمك بۆ چاكسازی و بنیاتنان
47.ڕێكخراوی هیمەت بۆ هاوكاری
48.ڕێكخراوی پەرەپێدانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كوردستان
49.ڕێكخراوی ڕێگا بۆ گەشەپێدان
50.ڕێكخراوی زینگی بۆ تەندروستی و خزمەت
51.ڕێكخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوكاری مرۆیی
52.ڕێكخراوی سەروەری هەڵەبجە
53.ڕێكخراوی چەرمو بۆ پرسی ئەنفال
54.ڕێكخراوی منداڵانی كوردستان
55.ڕێكخراوی هیوا بۆ هاوكاری مناڵی كەمدەرامەت
56.ڕێكخراوی ماڵی فێرخوازان
57.ڕێكخراوی ماڵی خەونەكان
58.كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێ نشین
59.كۆمەڵەی زامی كوردستان
60.ڕێكخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە
61.ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عیراق
62.ڕێكخراوی هاوڕێیانی سروشت
63.سەنتەری ڕۆشنبیری هەناسە
64.گروپی هونەری ئەكتن
65.تۆڕی ڕاهێنەرانی كوردستان
66.ڕێكخراوی گەشەپێدانی كولتور
67.ڕێكخراوی ساشا بۆ ئاشتی و ژیان
68.ڕێكخراوی ئاسان بۆ پەروەردە و فێركردن
69.ڕێكخراوی مرۆڤ دۆست بۆ گەشە پێدانی كلتور
70.ڕێكخراوی ڕەشماڵ بۆ كلتور و ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی
71.ڕێكخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی
72.ڕێكخراوی كۆچار بۆ گەشە پێدانی مرۆیی
73.ڕێكخراوی یاوەر بۆ زانست و ڕۆشنبیری
74.ڕێكخراوی گەشەپێدانی ئابوری هەژاران
75.ڕێكخراوی نەوەكان بۆ گەشەپێدان و پەروەردە
76.ڕێكخراوی ئەنتەرنێت و كۆمپیوتەری كوردستان
77.یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان
78.یەكێتی نابینانیانی كوردستان
79.كۆمەڵەی تالاسیما / سلێمانی
80.ڕێكخراوی ژیان بەخشان بۆ پەرەپێدانی مرۆیی
81.ڕێكخراوی فریاكەوتنی میللی /PAO
82.ڕێكخراوی گەنجانی سەردەم
83.ڕێكخراوی كولتوری گەشەپێدانی كشتوكاڵی بەردەوام
84.ریكخراوی دەنگی ئۆتیزم
85.ڕێكخراوی پەرۆش
86.یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان/لقی سلێمانی

مەلا بەختیار: ئه‌وه‌ی هەرێم بەدەستیهێناوە به‌شێكی له‌ده‌ست بسه‌ندرێته‌وە
پێت مەلا بەختیار: ئه‌وه‌ی هەرێم بەدەستیهێناوە به‌شێكی له‌ده‌ست بسه‌ندرێته‌وە
لەسەر ڕێگرییەکەی ئەمڕۆ مامۆستایان کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەکەن
دوات لەسەر ڕێگرییەکەی ئەمڕۆ مامۆستایان کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەکەن
پەیوەنیدر