مەلا بەختیار هۆشداری لە دۆخی “پەرتەوازەیی” هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، سه‌ره‌تای جه‌نگی ساردی دووه‌م دەركەوتووە و مه‌ترسی هه‌یه، ئه‌وه‌ی باشور له‌دوای 1991 به‌دیهێنا، به‌شێكی له‌ده‌ست بسه‌ندرێته‌وه.
مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵا و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جیهان له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی دووه‌می سارددایه، به‌ڵام به ناوه‌ڕۆك و فۆرمیله‌وی نوێوه.
مەلا بەختیار ده‌پرسێت: كوردستان له‌كوێی ئه‌م هاوكێشه نوێیه‌دایه؟
ڕوونیشی كردۆتەوە، له جه‌نگی ساردی یه‌كه‌مدا، هێزه كوردستانیه‌كان تێكڕا. یان له‌ته‌ك ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا به‌بێ ده‌سته‌به‌ر بون. یاخود له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات به‌بێ ڕێككه‌وتن. سه‌ره‌نجام هه‌موو خه‌باتی به‌شه‌كانی كوردستان هه‌ڵدێرا. كه جه‌نگی سارد كۆتایی هات، كورد ئاماده‌گی بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كه نه‌بوو.
دەشڵێت: “ڕاسته باشوری كوردستان توانی هه‌لی كۆتایی جه‌نگی ساردی یه‌كه‌م تاڕاده‌یه‌ك بقۆزێته‌وه، به‌ڵام هێشتا به په‌رته‌وازه‌یی له‌ناو گه‌مه‌كه‌دایه. شه‌ڕی ناوخۆشی كرد”.
مەلا بەختیار نووسیویەتی، “به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌ناو گێژه‌نی ڕووداوه‌كاندا سه‌ری گوریسی هیچ لایه‌كیان نه‌گرتووه. نه‌بونی ستراتیژی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كانیش له (باكور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا) بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستانی كردۆته پاشكۆی شه‌رمنی ڕووداوه‌كان. مه‌ترسی هه‌یه، ئه‌وه‌ی باشوور له‌دوای 1991 به‌دیهێنا، به‌شێكی له‌ده‌ست بسه‌ندرێته‌وه و هه‌رێم له قاڵبی په‌رله‌مانی عێراق و دادگای فیدڕاڵی ناسیۆنالیستی-تایفه‌گه‌ری عه‌ره‌ب بدرێ”.
لە كۆتایی نووسینەكەیدا ڕایگەیاندووە، هێزه كوردستانیه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا، پێویسته به ستراتیژی خۆیاندا بچنه‌وه. كه ستراتیژێكه ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی له جه‌نگی ساردی یه‌كه‌مدا چه‌قیووه. سه‌رله‌نوێ به فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییاندا بچنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی نوێیان بۆ ڕووداوه‌كان، دیارده‌كان، ده‌ركه‌وته و لێكه‌وته‌كانی سه‌ره‌تای جه‌نگی ساردی دووه‌م هه‌بێ.