كڕینی بەنزین دەكرێتە كارتی ئەلیكترۆنی



دوابەدوای بڕیارەكانی حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆلار و خستنەكاری كارتی ئەلیكترۆنی بانكی لە مامەڵەكانی ڕۆژانەدا، بانكی ڕافیدەین هەڵمەتی دروستكردنی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ هاووڵاتیان و دوكانداران و بەنزینخانەكان و شوێنە بازرگانییەكان دەستپێكرد.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستی كردووە بە دروست كردنی كارتی ئەلیكترۆنی كڕینی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلە حكومییەكان.

لای خۆشیەوە، عەلی كەریم، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاندووە، تیمی گەڕۆكیان دروست كردووە بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ هاووڵاتیان و شوێنەكان تاوەكو پشت ببەستن بە كارتی ئەلیكترۆنی بۆ كڕین و فرۆشتن و مامەڵەكانی ڕۆژانە.

جەختیشی كردۆتەوە، پڕۆگرامێكی پێشكەوتوو بۆ پڕۆسەكە بەكاردەهێنرێت.

حسێن تالیب، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان رایگه‌یاند، بڕیاری پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ته‌نها له‌ به‌نزینخانه‌كاندا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تدایه‌ بۆ گشتاندنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ له‌ پاره‌دان، سه‌ره‌تاش پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو شۆفێران كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنییان هه‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هاووڵاتیان ته‌نها بڕی پاره‌ی پێویست له‌سه‌ر شاشه‌ی وێستگه‌كان ده‌ده‌نه‌ كارمه‌نده‌كان، بارگرانی دارایی زیاده‌ دروست نابێت و جگه‌ له‌وه‌ش له‌ نرخی فه‌رمی ئه‌و بڕه‌ به‌نزینه‌ی وه‌ریده‌گرن، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی دیكه‌یان لێوه‌رناگیرێت”.

دوای بڕیارەکەی پەروەردە مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن
پێت دوای بڕیارەکەی پەروەردە مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن
جه‌نگی ساردی دووه‌م ‌و چاره‌نووسی كوردستان
دوات جه‌نگی ساردی دووه‌م ‌و چاره‌نووسی كوردستان
پەیوەنیدر