سەرۆکی شاندەکەی هەرێم دیاریکرا



سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی بوودجە و مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم دەچێتە بەغدا،

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب، وەزیری دارایی بۆ تاوتوێکردنی پرسی بوودجە و مووچە دەچیتە بەغدا.

چوونی شاندەکەی هەرێم لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم داوای سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی لە حکومەتی عێراق کردووە،  هاوکات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت و پاکتاوی حسابی دارایی شەش مانگی ئەمساڵ دەکەن.

سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ ڕایگەیاند لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە و چاوەڕوانی گەشتنی پارەی بەغدان بۆئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن، بەم پێیەش بێت تا ئێستاش چارەنووسى مووچەى سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە.

یەكەم خوێندنگەی ئامادەیی لە سلێمانی بە فەرمی بایكۆتی شكاند
پێت یەكەم خوێندنگەی ئامادەیی لە سلێمانی بە فەرمی بایكۆتی شكاند
سەرما دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
دوات سەرما دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەنیدر