نرخی دۆلار بەرزبووەوە





سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی عێراقی بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار و بەرزكردنەوەی بەهای دراوی نیشتمانی “دینار”، بەڵام نرخ لە بازاڕدا ناجێگیرە و ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوێنێ‌ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بە 158 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئێوارەكەی نرخەكەی دابەزی بۆ 157 هەزار و 500 دینار

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 158 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی چەند ڕێکاریکی بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕ و جێگیرکردنی نرخی دۆلار گرتووەتەبەر.

 

جه‌نگی ساردی دووه‌م ‌و چاره‌نووسی كوردستان
پێت جه‌نگی ساردی دووه‌م ‌و چاره‌نووسی كوردستان
یەكەم خوێندنگەی ئامادەیی لە سلێمانی بە فەرمی بایكۆتی شكاند
دوات یەكەم خوێندنگەی ئامادەیی لە سلێمانی بە فەرمی بایكۆتی شكاند
پەیوەنیدر