مەرجەکانی هاوردەکردنی ئاژەڵ بڵاوکرایەوە



ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ کۆنتڕۆڵ و مەرجەکانی هاوردەکردنی ئاژەڵە زیندووەکانی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، “هاوردەکردنی ئاژەڵ لە ناوخۆی عێراق مەرجدارە بە بوونی بڕوانامەی تەندروستی”.

سامر حەبیب خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند، “عێراق ئەندامی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ئاژەڵانە (WOAH)، هاوکات لەسەر بنەمای یاسای تەندروستی بۆ ئاژەڵە وشکانییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی ئاژەڵانی جیهانی دامەزراوە”.

خەفاجی ئاماژەی بەوەشکرد، “سیستەمێک هەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەری لەنێوان وڵاتاندا، عێراق پێویستی بە بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەری هەیە کە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکرابێت، وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو”.

دووپاتیشی کردەوە، “هیچ ڕەزامەندییەک بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو نادرێت، مەگەر بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەری هەبێت کە واژۆی عێراق و وڵاتی هاوردەکاری لەسەربێت، جوڵەی ئاژەڵان لە ناوخۆی عێراق مەرجدارە بە بوونی بڕوانامەی تەندروستی کە دەیسەلمێنێت ئەو ئاژەڵانە دوورن لە نەخۆشی و پەتای گواستراوە “.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشی ڤێتێرنەری سیستەمێکی چاودێری پەتازانی هەیە کە پەیوەندی بە چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە پەتا و نەخۆشییە گواستراوەکانەوە هەیە، پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هەیە.”

دۆلار ڕوو لە دابەزینە
پێت دۆلار ڕوو لە دابەزینە
“پاسپۆرت بووەتە بازرگانی”
دوات “پاسپۆرت بووەتە بازرگانی”
پەیوەنیدر