پڕۆژەیەکی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، له ‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانیدا دانانی تۆڕى ڕووناكى بۆ شەقامى سەرەکى لە تونێلەکەی دەربەندیخان تا ناو بازاڕى دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی ٪٨ی كاره‌با به ‌بڕی زیاتر له‌ ١٧٩ ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ دەربەندیخان جێبه‌جێده‌كرێت، پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ دانانى تۆڕى رووناكى بۆ شەقامى سەرەکى لە تونێڵەکە تا ناو بازاڕى دەربەندیخان له‌لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای دەربەندیخان سەرپەرشتى دەکرێت.

‌بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له ١٧٩ ملیۆن و دووسەد و هەشتا و حەوت هەزار دینار، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی ١٧٠ رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو ببێت.

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دژ بە مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تاوتوێ دەکات
پێت دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دژ بە مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تاوتوێ دەکات
بارەگاى لقی سێى پارتى لە کەرکووک دەکرێتەوە
دوات بارەگاى لقی سێى پارتى لە کەرکووک دەکرێتەوە
پەیوەنیدر