“دابەشکردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە مەترسی بۆ هەرێم نییە”



وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژامەنووسیدا ڕایگەیاند، دابەشکردنى مووچە لە رێگەى حکومەتى عێراق و بانکەوە و هاتنى پارە لەبەغدادەوە مەترسى لەسەر هەرێم دروستناکاتسەعدى ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتى ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆمان لەگەڵ لایەنەکان لە سلێمانى تەواوکارى راسپاردەکانى کۆنگرەى پێنجەم بوو، لە کۆبوونەوەکاندا باسى دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق کراو جەختمانکردەوە، ناوماڵى خۆمان رێکبخەینەوە،

سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەى داهاتوومان لەگەڵ پارتى چارەسەرى ئەو کێشانە دەکەین، کە ماوەیەکە لەنێوانمان بەردەوامى هەیە،

ئێمە وەک یەکێتى ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و ناشترسین لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە 25ى شوباتى داهاتوو،

دەربارەی مووچە و دۆخی ناوەندەکانی خوێندن وتەبێژی یەکێتی وتی، دابەشکردنى مووچە لە رێگەى حکومەتى عێراق و بانکەوەو هاتنى پارە لەبەغدادەوە مەترسى لەسەر هەرێم دروستناکات، بڕیارمان داوە پشتگیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکەین بۆ چارەسەرى کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، چونکە نابێت دۆخى بایکۆت چیتر بەردەوام بێت.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: پابەندین بەو رێککەوتنەی کردوومانە
پێت وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: پابەندین بەو رێککەوتنەی کردوومانە
جۆن بۆڵتۆن: فەلەستینییەكان سەركەوتنیان بەسەر ئیسرائیل بەدەستهێنا
دوات جۆن بۆڵتۆن: فەلەستینییەكان سەركەوتنیان بەسەر ئیسرائیل بەدەستهێنا
پەیوەنیدر