بڕیاره سبه‌ی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه نە چۆتە وەزارەت، بگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و درێژه به ئه‌ركه‌كانی خۆی بدات.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای پارت ڕاگەیاندووە، سبەی (یەکشەممە 26ـی تشرینی دووه‌می 2023)، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەگەڕێتەوە وەزارەته‌كه‌ی و وەک وەزیر درێژە بە ئەرکەکەی خۆی دەدات.
زیاتر له ساڵێكه شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەوامی نەکردووە و بۆ دروست نه‌بوونی ئاسته‌نگیش، كاره‌كانی له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه رایی كراوه.
دەوام نەکردنی وەزیری پێشمەرگە ئاستەنگی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرنامەی وەزارەت لەگەڵ هاوپەیمانان دروستکردبوو.
لە سەردانه‌كه‌ی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا دەینا سترۆڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، داوای گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگەی بۆسەر کارەکەی کردبوو”.