ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شەڕی دۆلار لە کۆتایی نزیکبووەتەوە.
هاشم ڕکابی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو پلانە چاکسازییانەی لە سیستمی دارایی و بانکی لە لایەن حکومەت و بانکی ناوەندییەوە ئەنجام دەدرێن بە ئاڕاستەی بنیادنانی پایەی بەهێزی سەقامگیری ئابووری دەڕۆن.
ڕاشیگەیاند، ئەو هەنگاوانە کۆتایی بە بازرگانی نایاسایی بە دۆلار و بە قاچاغبردنە دەرەوەی دۆلار دەهێنێت.
جەختیشی كردەوە، شەڕی دۆلاریش لە کۆتایی نزیکبووەتەوە.