نرخی دۆلار شكا



دوای چەند جارێك لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی و ناجێگیری لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر شكا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بە 158 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

ڕاشیگەیاند، بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و ئێستا 100 دۆلار بە 157 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەمەجۆرکردنی دراو لە مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دەرەوە تاکە رێگەچارەیە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی ناوەندی چەند ڕێکاریکی بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕ و جێگیرکردنی نرخی دۆلار گرتووەتەبەر.

 

راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و یەكگرتوو
پێت راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و یەكگرتوو
دووەم بەشی دیلەكانی فەلەستین و ئیسرائیل ئاڵوگۆڕ دەكرێن
دوات دووەم بەشی دیلەكانی فەلەستین و ئیسرائیل ئاڵوگۆڕ دەكرێن
پەیوەنیدر