راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و یەكگرتوو



ئەمڕۆ یەکێتی نیشتیمانی لە ئاستی باڵادا سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و هەردوولا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان لە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٣ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای یەكێتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و لەلایەن مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی و وەفدێكی باڵای یەكگرتووەوە پێشوازی لێكرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكان ، یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد ، خۆ ئامادەكردن بۆ ئەگەر و پێشهاتەكان كراو جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە كرایەوە بەبەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەناوخۆی هەرێم عیراق بەشێوەیەك ژیان و گوزەرانی خەڵك پارێزراوبێت و هەوڵەكانیش بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان بەتایبەت دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بخرێنەگەڕ .

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا بە پەرۆشەوە هاوڕابوون كە دۆخی هەستیاری ناوچەكە وادەخوازێت نێوماڵی كورد یەكبخرێتەوەو یەكڕیزی بپارێزرێت و كێشەو كەموكوڕییەكانی بەردەم پرسی حكومڕانی چارەسەر بكرێن و ستراتیژی سیاسی حزبەكانیش بخرێتە خزمەت گشتی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا بەجۆرێك ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لەهەرێم و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم .

تەئكیدیش كرایەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و فراوانكردنی هاریكارییەكان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك .

مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەون
پێت مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەون
نرخی دۆلار شكا
دوات نرخی دۆلار شكا
پەیوەنیدر