سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی دەڵێت، لە کارکردن بۆ بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان، بەردەوامین،
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژى جيهانيى بهرهنگاربوونهوهى توندوتيژى دژى ئافرهتاندا، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، “پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بە تایبەتی، دووپات دەکەینەوە.” حکومەتی هەرێمی كوردستان، وەکو ئەوەی لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە: “بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بە سزاگەیاندنی تاوانباران”.
25ی 11ـی هەموو ساڵێک لەلایەن رێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان دیاریکراوە. لەم رۆژەدا لە چەندین وڵات ژمارەیەک چالاکی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە بارەی تووندوتیژی دژی ژنان دەکرێن، لە بەشێک لە وڵاتانیش بۆ داکۆکیکردن لە پاراستنی ژنان، خۆپیشاندان بەڕێوەدەچن.