پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆڕەک ئاسایی بووەتەوە



سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاسایی بوونەتەوە، لە دوو ھەفتەی داھاتوودا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە ئاسایی دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بەرەو چارەسەری کۆتایی دەچێت و بڕیارە لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا ھیچ کێشەیەک نەمێنێت و پەیوندییەکانی نێوان کۆڕەک تیلیکۆم لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیاکانی دیکە ئاسایی ببنەوە.

لە کاتێکدا پێشتر دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، بڕیاریدا بە پچڕاندنی پەیوەندیکردنی نێودەوڵەتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بەپاساوی ئەوەی کۆمپانیاکە بەڵێنەکانی جێبەجێنەکردووە.

رۆژی ١ تشرینی دووەم دەستەی ڕاگەیەندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ھەردوو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ئەسیری ئاگادارکردەوە، ھەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک ڕابگرن، تا ئەو کاتەی کۆمپانیای کۆڕەک ھەموو پابەندییەکانی جێبەجێ دەکات.

کەشتییەکی کارگۆ هەڵگری ئیسرائیلی بەئامانج گیرا
پێت کەشتییەکی کارگۆ هەڵگری ئیسرائیلی بەئامانج گیرا
قائیمقامێك بە كردنەوەی مزگەوتێك دەستبەكاربوو
دوات قائیمقامێك بە كردنەوەی مزگەوتێك دەستبەكاربوو
پەیوەندیدار