شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.کەشناسانیش پێشبینی دەکەن، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، باران بارین لە هەولێر و دهۆک مامناوەند بۆ نمەباران دەبێت و لە سلێمانی و هەڵەبجە کەمێک لاوازتر دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممەوە کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ئاماژەی بەوەکرد، “لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ سەرەتا لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی بە لاوازی دەستپێدەکات و ڕۆژی یەکشەممە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی باسی لەوەکرد، “شەپۆلەکە یەکشەممە و دووشەممە هەرێمی کورستان بەگشتی دەگرێتەوە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر بارانی زیاتر دەبارێت و لە سلێمانی و هەڵەبجە لاوازتر دەبێت؛ چەقی شەپۆلەکە رۆژی دووشەممە دەبێت”.

هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی بارانبارین بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هەرێمی کوردستانی گرتەوە.بەوتەی شارەزایانی زەویزانی و کەشناسی  بەهۆی ئەو شەپۆلی باران  بارینەوە لە هەرێمی کوردستان پەڵەی دا و جووتیاران دەتوانن دانەوێڵە بچێنن.

کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرماوی بۆ ئەمڕۆ بەشێوەی خوارەوە دیاری کردووە،

هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٧پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٧پلەی سیلیزی

کەرکووک: ٢٠پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٩پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٨پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٢١ پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: ١١پلەی سیلیزی

سۆران: ١٦پلەی سیلیزی

تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی؛ قوربانی لێکەوتەوە
پێت تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی؛ قوربانی لێکەوتەوە
یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە
دوات یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر