بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی خوێندنگانەوەو پێویستپی خوێندكاران و ناوەندەكانی خوێندن، گۆڕانكاریی لەبەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكاندا دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەڵێت “لەرۆژی شەممە 17/12/2022 بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لەكاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو دەبێت، لەو مایەدا هەر كاتێك كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان كوژایەوە ئەوان كارەبا بدەن”.
دەشڵێت “دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكانیش بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییە وەك پێشووی لێدێتەوە، كە 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1ی شەو دەبێت لەگەڵ بەیانیان 6:30 بۆ 8ی بەیانی”.