مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند، یەکشەممە لە دادگای فیدراڵی دەبین دووشەممە لە شەقام دەبین بۆ گەڕانەوەی شکۆ و لوتشکاندنی دەسەڵاتداران.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: رۆژی یەکشەممە ٢٦-١١-٢٠٢٣، لە دادگای باڵای فیدراڵی دەبین بۆ بەرگریکردن لە ژیان و گوزەرانی هەموان و رزگارکردنی موچەکانمان لە دەستی چەتەو دزەکان.
راشیانگەیاند، رۆژی دووشەممە، ٢٧-١٢-٢٠٢٣ لە شەقام دەبین، ئەو رۆژە دەکەینە گەڕانەوەی شکۆ بۆ هەمووان و لوتشکاندنی دەسەڵاتداران و وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە کە نابەرپرسانە داوای دەوامکردنی بێ مووچە دەکەن.
مامۆستایانی ناڕازی دەشڵێن، ١٣ شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام دەەین.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوومانگە خوێندن دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە سلێمانی، راپەڕین ، هەڵەبجە گەرمیان وانە نەخوێندراوە.