بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەك هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، دەریدەخات کە داهاتی هەفتەی ڕابردوو 15 ملیار و 674 ملیۆن و 183 هەزار و 640 دینار بووە.
ڕوونیشیکردەوە کە 14 ملیار و 725 ملیۆن و 683 هەزار و 775 دیناری واتە 94% نەختینەیە و هەروەها 934 ملیۆن و 822 هەزار و 150 دینار، واتە 6% بەشێوەی چەكە و مقاصە 0%.
“شەفافیەت” ماڵپەڕێکە کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گومانیان هەیە لە ڕاستیی ئەو داتایانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاودەکرێنەوە.