“فەوتاندنی خوێندنی 700 هەزار خوێندکار زیانێکی گەورە”


ئەمڕۆ هەینی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا باسی لە خراپی دەرەنجامەکانی بەردەوامبوونی بایکۆتی مامۆستایان کرد.

محەمەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند، هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بدات، چونکە فەوتاندنی خوێندنی 700 هەزار خوێندکار زیانێکی گەورە لە ژیانی ئەو گەنج و قوتابییانە دەدات.

ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر بایکۆت بەردەوام بێت ڕەنگە خوێندنی ئەمساڵ بفەوتێت و بە پێویستیزانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی یونسێف بکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای لە مامۆستایان کرد کۆتایی بە بایکۆت بهێنن و ڕۆژی دووشەممە بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن.

لە بەرامبەریشدا مامۆستایانی ناڕازی جەختیان کردەوە لەوەی درێژە بە بایکۆت دەدەن تا ئەو کاتەی کێشە داراییەکانیان و پرسی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر دەکرێن.

بەهۆی خراپبوونی کارەبا خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە
پێشت بەهۆی خراپبوونی کارەبا خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە
شارەزایەکی کەشناسی: نزمە پاڵەپەستۆیەکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: نزمە پاڵەپەستۆیەکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار