تیك تۆك هانی خۆكوژی دەدات



 

سەكۆی سۆشیال مێدیای چینی تیك تۆك هانی خۆكوژی دەدات، ئەمە بەپێی مێدیای ئەمریكایی، كاتێك لەنێوان دوو زلهێزی جیهان ئەمریكا و چین كێبڕكێی توند لەسەر سەكۆكانی سۆشیال مێدیا هەیە بەتایبەت تیك تۆك و فەیسبووك.

توێژەران لە ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی كینەی ئەلیكترۆنی دەڵێن، هەژمارەكانی تیك تۆك بە تایبەت كەسانی هەرزەكار لە ئەمریكا و بەریتانیا و كەنەدا و چەند دەوڵەتی دیكە هانی خۆكوژییان داوە.

هۆشداری دراوە لە كاریگەری سەكۆی تیك تۆك لەسەر ئەو گەنج و هەرزەكارانەی كاتێكی زۆر بە سۆشیال مێدیاوە بەسەر دەبەن.

لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژە یاسایەكی پەسەند كرد كە ڕێگری لە فەرمانبەرانی دامودەزگە فیدراڵییەكان دەكات تیك تۆك بەكاربهێنن.

 

 

گۆڕانكاری لەبەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكاندا دەكرێت
پێت گۆڕانكاری لەبەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكاندا دەكرێت
وادەی كۆتاییهاتنی كۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون دیاریكرا
دوات وادەی كۆتاییهاتنی كۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون دیاریكرا
پەیوەندیدار