بانکێک بەشێوەی ئەلکترۆنی دۆلار دەفرۆشێت



بانکى رەشید بەستەرى ئەلیکترۆنى بۆ فرۆشتنى دۆلار بە نرخى فەرمى بە گەشتیاران کارا دەکات.

ئەمڕۆ 23ی تشرینى دووەمى 2023، بانکى رەشید لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات،  گەشتیارانەی کە دەیانەوێت لە رێگەى ئەو بانکەوە دۆلار بە نرخى فەرمى بکڕن، لە رێگەى پێگەى ئەلیکترۆنى بانکەکەوە داواکارییەکە بە شێوەى ئەلکیترۆنى پێشکێش بکەن،

بانکەکە ئاماژە بەوەشدەکات، بەستەرێکی تایبەت بۆ خۆ تۆمارکردن دابینکراوە و لە کاتژمێر هەشتى ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەکەوێتە کار

بانکى ناوەندى، دۆلارى نەختینەیی بە نرخى فەرمى و بە 130هەزار و 500 دینار دەفرۆشێتە بانکە رێگە پێدراوەکان، بۆ ئەوەى بە گەشتیارانی بفرۆشن، هاوکات گەشتیاران دەتوانن لە مانگێکدا بڕى 3هەزار دۆلار بە نرخى فەرمى بکڕن.

بانکى رەشید داواى ئەو کەسانە کردووە کە داواکارى پێشکێش دەکەن بۆ کڕینى دۆلار، پابەندبن بە وادەى وەرگرتنى دۆلارەکەوە، ئەگەرنا داواکارییەکەیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.

ئەو هەنگاوەى بانکى ناوەندى بۆ فرۆشتنى دۆلار بە نرخى فەرمى بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینارە بەرامبەر بە دۆلار، هەرچەندە نرخى فەرمى دۆلارى نەختینەیى 130،500 دینارە، بەڵام لە بازاڕى ڕەشدا نرخەکەى دەگاتە زیاتر لە 157،000 دینار.

لێرەوە خۆت تۆمار بکە بۆ بەدەستخستنی دۆلار بە نرخی فەرمی.

 

بە ڤیدیۆ:تۆمەتبارێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحرو جادو کردن دەستگیر کرا
پێت بە ڤیدیۆ:تۆمەتبارێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحرو جادو کردن دەستگیر کرا
عێراق یەکەم هەنگاوی بۆ کۆتاییهێنان بە پارەی نەختینەیی گرتەبەر
دوات عێراق یەکەم هەنگاوی بۆ کۆتاییهێنان بە پارەی نەختینەیی گرتەبەر
پەیوەنیدر