وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئاگربەست لە کاتژمێر ٧ ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات و هاوکات ئاڵوگۆڕی چەندین دیل دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی ئازادکردن و گۆڕینەوەی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دا ئەنجام دەدرێت، و لە سبەینێ کاتژمێر ٧ ی بەرەبەیان ئاگربەست دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتادا وەک یەکەم هەنگاو 13 دیلی ئیسرائیلی کە ژن و منداڵن لە کاتژمێر ٤ ی پاش نیوەڕۆ ئاڵوگۆڕ پێدەکرێت،
هاوکات ڕوونیشیکردۆتەوە، ڕێککەوتن کراوە کە بەشێوەیەکی تەواوەتی ئاگربەست بکرێت و هیچ جۆرە هێرش و پەلامارێک لەلایەن هەردوولاوە نەکرێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتیانە پرۆسەکە ئەنجام بدرێت و هیوادارین هیچ جۆرە پێشێلکارییەک لەم پرۆسەیەدا نەکرێت.
ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس لە فەڵەستین پێی نایە ٤٨ تەمین ڕۆژەوە و زیاتر لە 14 هەزار کوژرای لێکەوتۆتەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.