پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە



ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە وە قوباد تاڵەبانی ئامادە بوو.

ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١١/٢٣ بە چاودێری و ئامادەبوونی  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی و بە بەشداری پارێزگاری سلێمانی، وە چەندین کەسایەتی و ڕێکخراو و ڕۆشنبیران، وە بەئامادەبوونی دەیان کەناڵ و میدیای جیاواز مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای کتێب لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

پێشانگاکە لە بەرواری 23/11/2023 تاوەکو 2/12/2023 ، واتە بۆ ماوەی 9 ڕۆژ پێشوازی لە خوێنەران و دۆستانی کتێب دەکەین.

تورکیا لە ڕێگەی پڕۆژەی( نەفەس ) هەولێر سەوز دەکات
پێت تورکیا لە ڕێگەی پڕۆژەی( نەفەس ) هەولێر سەوز دەکات
100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت
دوات 100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت
پەیوەنیدر