ئومێد خۆشناو: وەزارەتی کارەبا غەدر لە هەولێر دەکات



پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، وەزارەتی کارەبا ستەم لە پارێزگاکەی دەکات و بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکە کارەبای نیشتمانیی کەمتر دەدرێتە هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گلەیی لە کەمیی کارەبای نیشتمانیی کرد و ڕایگەیاند، کارەبای نیشتمانی یەکێکە لە گرفتەکان، ئێمە پاییز و بەهاران کارەبامان باشە، بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ پاییزەکەش کارەبای نیشتمانی خراپ بووە، کارەبای نیشتمانی بە جیاواز لەگەڵ شارەکانی دیکە هەولێر ستەمی لێکراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی کارەبا گفتوگۆیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و “لە رۆژانی رابردووشدا دۆخەکە زۆر خراپتر بووە”.

وتیشی: “لە وەرزی سەرمادا خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەست بەوە دەکەین نادادپەروەری هەیە، بۆیە زۆرجار دانیشتووانی هەولێر پارەی مۆلیدەکان زیاتر دەدەن، چونکە کارەبای نیشتمانی لە هەولێر کەمترە، هەروەها لەسەر ئەو بابەتە چەندین جار لەگەڵ وەزیری کارەبا و لایەنە پەیوەندارەکان قسەمان کردووە”.

پارێزگاری هەولێر هیوای خواست تێستی ساڵانەی کارەبای نیشتمانی بۆ دیاریکردنی ڕێژەی خواستی بەکارهێنان بکرێتە تێستی وەرزی، “چونکە تێستی ساڵانە یەکێک لەو هۆکارانەیە کە بڕی کارەبای نیشتمانی دیاری دەکرێت، بۆیە هاووڵاتییان ئەو دوو سێ رۆژە زیاتر فشارەکانیان لەسەر بەڕێوەبەرایەتی کارەبای 1 و2ـی هەولێر و کارەبای گشتی هەولێر و چاککردنەوەی کارەبا بووە، چونکە پێیان وایە کارەبای ئەو یان گەڕەکەکەیان تێکچووە، کەچی بەرهەمەکەمان کەمتربووە”.

ئومێد خۆشناو داواشی کرد ئەو کارەبایەی هەیە “بە دادپەروەری دابەش بکرێت، ئەگەر لە شارێک 12 تا 13 کاتژمێر کارەبا هەبێت و لە شارێکیش 2 تا 3 کاتژمێر هەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەرکی خەڵک قورستر دەکات و دادپەروەری نییە”.

ئەنجومەنی پەروەردەی سلێمانی دەربارەی کۆتاییهاتنی بایکۆت بڕیاری دا
پێت ئەنجومەنی پەروەردەی سلێمانی دەربارەی کۆتاییهاتنی بایکۆت بڕیاری دا
قوباد تاڵەبانی: بەغدا لە بابەتی مووچەدا غەدر لە هەرێم دەکات
دوات قوباد تاڵەبانی: بەغدا لە بابەتی مووچەدا غەدر لە هەرێم دەکات
پەیوەنیدر