قوباد تاڵەبانی: بەغدا لە بابەتی مووچەدا غەدر لە هەرێم دەکات



ئەمرۆ پێنجەمین پێشەنگای کتێب لە شاری سلێمانی کرایەوە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ڕۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی و چەندین کەسایەتی و سیاسی و بەرپرسان ئامادەی کردنەوەی پێشەنگاکەبوون.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، سلێمانی کە پایتەختی ڕۆشنبیرییە ئەوە هەڵدەگرێت کە پێشەنگایەکی هاوشێوەی تێدا بکرێتەوە و بەگوێرەی تواناش هاوکاری نوسەرانم کردووە و وەزارەتی ڕۆشنبیری هاوکاری نوسەرانیان کردووە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە لە ناڕەزایەتی مامۆستایان و موعاناتەکانیان تێدەگەین کە مووجەکانیان دوا کەوتووە و ڕووبەڕووی گرفتی دارایی بوونەوتەوە و ئەرکی هەموومانە کارێک بکەین فەرمانبەران و ماۆستایان مووچەکانیان وەربگرن  وپێوسیتە لەسەر بەغدا پابەندبێت چبەو یاسایەی بۆ پەسەند کردنی بودجە دەرکراوە، چونکە هەرێم پابەند بووە.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان قوباد تاڵەبانی وتی، هیوادارم شێواز و ڕێگەی دیکە بدۆزنەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و داواکاریەکانیان و کارێک نەکەن خوێندکاران زەرەرمەند ببن و قوتابخانەکان بکرێنەوە و مامۆستاکان بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان و ئێمەش پشتیوانیان دەبین بۆ وەرگرتنی مافەکانیان،.

وتیشی ئێمە فشارمان لە حکومەتی فیدراڵی کردووە ئەو سێمانگەش بنێرن کە قەرزارن، دەشلێت پێموانییە گرفتەکە لە دابەشکردنی مووچەدابێ ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بەڵکو حکومەتی فیدراڵی غەدر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبابەتی مووچەدا.

ئومێد خۆشناو: وەزارەتی کارەبا غەدر لە هەولێر دەکات
پێت ئومێد خۆشناو: وەزارەتی کارەبا غەدر لە هەولێر دەکات
بانکی ناوەندی بانکەکان لە نرخی دۆلار ئاگادار دەکاتەوە
دوات بانکی ناوەندی بانکەکان لە نرخی دۆلار ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر