سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كە “هەفتەی داهاتوو 700 ملیارەكە دەگاتە وەزارەتی دارایی هەرێم” و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە، “وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستمان بە رێكارە ئیدارییەكانی ناردنی دوا بەشی سێیەمی 700 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە”.
ڕاشیگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، هەر كات پارەی مووچە لە بەغداوە بگاتە هەرێم، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنن و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.