قوباد تاڵەبانی: لێكتێگەیشتنی باش دروست بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان یەكێتی و پارتی ئەرێنی بوون و دەشڵێت: ” هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەن”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە ڕاوێژكاری بەرگری بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەندین پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی ناوخۆی هەرێم و پڕۆسەی ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە كرا، جێگری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: “لێكتێگەیشتنی باش دروست بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو لایەنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەرێنی بوون”.

ئاماژەی بەوەشدا: “هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەن و گەشبینین بەم نزیكانە بە تەواوی كێشەكانی وەزارت بە هاوكاری و پشتیوانی هەموو لایەك چارەسەر بكرێن و ئەمەش رەوتی چاكسازییەكان لە هێزەكانی پێشمەرگە خێراتر دەكات”.

لەمبارەیەوە شاندی باڵای سەربازی بەریتانیا پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش بۆ بەردەوامی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپات كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی ئەمنی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان كرا، هەردوولا جەختیان كردەوە، كە پێویستە حكومەت و لایەنە عیراقییەكان هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ رێگریكردن لە هەرچەشنە هەنگاو و جوڵەیەك، كە ببێتە هۆی بارگرژی و ناسەقامگیری لە عیراقدا، هەردوولاش هاوڕابوون، كە مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و هەرێمی كوردستان گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

نرخی كارەبای 24 كاتژمێری پریپەید بۆ گەڕەكەكان دیاریكرا
پێشت نرخی كارەبای 24 كاتژمێری پریپەید بۆ گەڕەكەكان دیاریكرا
خەڵك؛ زانیاری لەسەر پێدانی مووچەی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ زانیاری لەسەر پێدانی مووچەی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار