نرخی كارەبای 24 كاتژمێری پریپەید بۆ گەڕەكەكان دیاریكرا



بەڕێوەبەری گشتی كارەبای دھۆك ڕەتیدەكاتەوە نرخی كارەبا بەھۆی بەستنی سیستەمی پریبەید لەسەر ھاووڵاتیان زیاد بكرێت و دەشڵێت: لە گەڕەك و شوێنە ئاساییەكان نرخی كارەبا وەك خۆیەتی و داوامان كردووە لە پڕۆژەكانی ھای كۆستیش نرخی كارەبا كەم بكرێتەوە”.

شاكر مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای دھۆك بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، ئەو گەڕەك و شوێنانەی كار بە سیستەمی پریبەیدی كارەبا دەكەن و شوێنی ئاسایین نرخی كارەبا لەسەریان زیاد ناكرێت.

وتیشی، “لە ئێستادا لەژمارەك گەڕەك و ناوچە سیستەمی پریبەید خراوەتە كار و كارەبای ٢٤ كاتژمێرییان بۆیان دابین كراوە و نرخی كارەباش ھەمان نرخی پێشووە، تەنیا لە پڕۆژەكانی ھای كۆست نرخی كارەبا بەرزكراوەتەوە ئەویش پێشنیار كراوە نرخیان كەم بكرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پڕۆژەی كارەبای پریبەید لەفراوانبووندایە لە پارێزگای دھۆك و ھەموو ئەو شوێنانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە بەچەند قۆناغێك دەكرێتە پریبەید و ژمارەیەك ناوچەی دیكەی دھۆك سیستەمەكەی تێدا جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای دھۆك ڕوونیشی كردۆتەوە، لەناو سەنتەری دھۆك ژمارەیەك پڕۆژەی نیشتەجێبوون و گەڕەك و بازاڕ كراوەنەتە سیستەمی پریپەید و لە دەرەوەی دھۆكیش سەنتەری قەزای ئامێدی سیستەمی پریپەید جێبەجێ كراوە و ئێستا كارەبای ٢٤ كاتژمێرییان ھەیە.

گۆڕاوێکی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە
پێت گۆڕاوێکی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە
قوباد تاڵەبانی: لێكتێگەیشتنی باش دروست بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
دوات قوباد تاڵەبانی: لێكتێگەیشتنی باش دروست بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
پەیوەندیدار