دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نووسراوەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ڕەزامەندی دەربڕین بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە بەغداوە، پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق دەڵێت: “پشتیوانی تەواومان بەدەستهێناوە بۆ هەمواركردنەوەی بودجە و ناردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە”.
به گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ژماره ٣٠٠٢ كه ئاراسته‌ی ئه‌میندارێكی گشتی په‌رله‌مانی عێراقی كردووه، ڕەزامەندی دراوە به دابینكردنی ڕاسته‌وخۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه.
غالب محەمەد، ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێمە وتمان سودانی ڕازيیە بەشێوەی ڕاستەوخۆ مووچە بدرێت و بەپێی یاسای بودجە دەتوانێت، بەڵام حزبێكی هەرێم دەیوت حكومەتی عێراق ڕازی نیيە، كەواتە ئێستا دەركەوت كێ ڕازییە و كێ ڕازی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێگە ڕاستەكە، ئەو ڕێگەیەی ئێمەیە، كە ٢١٠ هەزار واژۆمان كۆكردەوە لە مووچەخۆرانی هەرێم و واژۆی ٢٠ ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ١٢٠ ئەندام پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و دانانی بڕگەیەك، كە مووچە بەڕاستەوخۆ لە لای عێراق بدرێت بەمەش ئیتر حكومەتی عێراق دەبێت پابەندبێت.
وتیشی، “بە پشتیوانی خودای گەورە و میللەتەكەمان و فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی و ئەو ئەندام پەرلەمانانەی، كە پشتیوانی لە پڕۆژەكە دەكەن سەردەكەوین”.
نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه واژۆی عه‌لی ڕزوقی اللامی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره دوو خاڵ له‌خۆده‌گرێت، له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت، “دەبێت حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەخۆران و زانیاریی ته‌واوی فەرمانبەران بۆ حكومه‌تی عێراق بنێرێت، تاوه‌كو به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ڕێگه‌ی هه‌ژماری بانكیه‌وه مووچه‌كانیان دابین بكرێت”.
له‌خاڵی دووه‌می نووسراوەکەدا هاتووه، “لە چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه، ئه‌م پرۆسه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمدایه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی چاودێری دارایی هه‌رێم و به‌غدا”.
لای خۆشیەوە، مامۆستا عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی وتی، “بڕیارەکەی سودانی بەرهەمی بایکۆت و خۆپیشاندان و هەوڵەکانی مامۆستایانە لە بەغدا”.
وتیشی، “پشت بەخوا یەک شەممە 26ی تشرینی دووەمی 2023 لە هەموو شار و شارۆچکەکانەوە خۆپیشاندانەکان دەبەینە بەغدا”.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان و بایكۆت لەلایەن مامۆستایانەوە لە سنووری نیوەی زیاتری هەرێمی كوردستان لە (كۆیە و ڕاپەڕین و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە) ڕاگەیەنراوە بەهۆی نەبوون و دواكەوتنی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، هاوكات مامۆستایان و فەرمانبەران داوای پێدانی مووچەی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە دەكەن.
لە ماوەی ڕابردووش‌دا لە هەڵمەتێكی واژۆ كۆكردنەوەدا زیاتر لە 200 هەزار واژۆی فەرمانبەرانی هەرێم كۆكرایەوە و ئاڕاستەی حكومەت و پەرلەمانی عێراق كرا بۆ پێدانی مووچەی ڕاستەوخۆ و لیژنەی مامۆستایان و فەرمانبەران چووە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و پشتیوانی ئەوانیان بەدەستهێناوە و هاوكات زیاتر لە 120 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی عێراق بە فراكسیۆنە كوردستانیەكانەوە (جگە لە پارتی) پڕۆژەیان پێشكەش كردووە بۆ پێدانی مووچەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بە فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام حكومەتی هەرێم ڕەتی دەكاتەوە.
هاوكات، غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) وتی، “سەرۆكی حكومەتی عێڕاق ڕازی بووە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا و ڕاستەوخۆ لەگەڵ مووچەخۆرانی عێڕاق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمەش دوابەدوای هەوڵەكانمانە وەك فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە لە مانگی 9ی ئەم ساڵ واژۆی پێویستمان گەیاندە سەرۆكی حكومەتی عێڕاق.