كاریگەرییەكانی زۆرخواردنەوەی كحول


هۆكاری دیاری نەدانی كاریگەرییەكانی كحول لەسەرجەستە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی خەڵكی پاش خواردنەوەی كحول ڕێگە دەدەن بە جەستە تا لە زیانەكانی كحول چاكبێتەوە، بەڵام خواردنەوەی كحول بۆماوەیەكی دوورودرێژ وبە بەردەوامی بەبێ هیچ ماوەیەكی پشوو دەبێتەهۆی لەكارخستی جەستە.

بێگومان كاریگەری هەیە لەسەر دڵ، پەنكریاس, مێشك و هەموو ئەندامەكانی جەستە.

١. كاریگەرییەكانی بۆسەر جگەر:
باوترین نەخۆشی لەنێو ئەوانەی كحول دەخۆنەوە بریتی یە لە نەخۆشییەكانی جگەر. لەسەرەتادا پاش خواردنەوەیەكی زۆر خانەكانی جگەر پڕدەبن لە چەوری, ئەگەر ماوەی نێوان خواردنەوەكان ئەوەندەنەبێت تا ڕێگەبدات بە خانەكانی جگەر ڕزگاریان بێت لەو چەورییە، ئەوا ئەوچەورییە خانەكانی جگەر دەئاخنێت و لەكاریان دەخات. خانەكانی جگەر دەمرن و ڕەق دەبن و بۆهەتاهەتایەلەكاردەكەون(بەمۆم بوونی جگەر). كاتێك جگەر لەكاردەكەوێت كاردەكاتەسەر هەموو ئەندامەكانی جەستە وەك بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كەئەمەش دەبێتەهۆی جەڵتەی دڵ و مێشك.هەرووەها لەكاركەوتنی جگەر دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی بەرگری بەرامبەرنەخۆشی یەكان و چەندین زیانی تر.

٢• كاریگەرییەكانی بۆسەركۆئەندامی دەمار:
خانەكانی مێشك و دەمارەكان زۆر هەستیارن بەرامبەر ماددەكحولی یەكان. مێشك دەست دەكات بە پوكانەوە ودەبێتە هۆی زیانێكی گەورەو هەمیشەیی سەنتەرەكانی بینین, بیرهاتنەوە, فێربوون وسەنتەرەكانی تر.

٣.خواردنەوەی كحول ئەگەرەكانی تووشبون بە شێرپەنجەی دەم, قوڕگ, سنگ, جگەر, پەنكریاس و قۆڵۆن زیاد دەكات.

٤ • كحول توانای دەردانی ئەنسۆلین لەلایەن پەنكریاسەوە كەم دەكاتەوە هەر بۆیە هەندێك كەس تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن بە هۆی خواردنەوەی كحولەوە.

د.لاڤە دارا عەلی / پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكان

ئێران لە كۆمسیۆنی ژنانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەركرا
پێشت ئێران لە كۆمسیۆنی ژنانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەركرا
سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ زیندانی دەكرێت
دواتر سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ زیندانی دەكرێت
پەیوەندیدار