بڕی بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا



بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی باران بارین لە پاییزی ئەمساڵدا  ٤٠٠ ملیم زیاترە و زۆرترین بڕی بارانەکەش لە هەولێر باریوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، شەپۆلەکانی بارینی باران و بەفر لە پاییزی ئەمساڵدا، ڕێژەی بارینیان بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو بەرزتر کردووەتەوە و بە پێی داتاکانی بەشی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، جیاوازیی بارینەکە بە ملیمەتر بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە پارێزگای هەولێر ساڵی رابردوو لەم کاتەی ئێستادا، تەنیا ١١.٥ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئێستا ١٤٤.٧ ملیمەتر باران باریوە. واتا ١٣٣.٢ ملیمەتر زیاتر لە ساڵی رابردوو باران باریوە.

لە پارێزگای سلێمانیش ساڵی پار ئەمکاتانە ٤٣.٢ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام لەمساڵدا ٧٩.٤ ملیمەتر باریوە، بەوەش ٣٦.٢ ملیمەتر زیاتر باریوە.

لە پارێزگای دهۆک ساڵی پار ئەمکاتانەدا ١٠.٣ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا ١٢١.٤ ملیمەتر باران باریوە. واتا ١١١.١ ملیمەتر زیاتر باران باریوە.

لە پارێزگای کەرکووک ساڵی پار تا ئەمکاتە  ١٠.٢ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئێستا ٦٠ ملیمەتر باران باریوە و جیاوازییەکە ٤٩.٨ ملیمەترە.

لە هەڵەبجە ساڵی پار ٣٢.٦ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ ١٠٠.٦ ملیمەتر باران باریوە، واتا ٦٨ ملیمەتر زیاتر باریوە.

هادی عامری سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات
پێت هادی عامری سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەنیدر