سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ زیندانی دەكرێت



ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ بە بڕیاری دادگای توركیا دەخرێتە زیندانەوە.

دادگای توركیا تۆمەتی سووكایەتیكردنی بە سیستمی دادوەری وڵاتەكەی بەسەر ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵدا ساغكردەوە.

بەپێی بڕیارەكە، ناوبراو بۆ ماوەی دوو ساڵ و حەوت مانگ و نیو زیندانی دەكرێت و لەو ماوەیەشدا كاری سیاسی لێ قەدەغەدەكرێت.

ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵە، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنە، ئەو لە دواین هەڵبژاردنەكانی شارەوانییەكانی توركیا دوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان و سكاڵای دەسەڵات لە هەڵبژاردنەكان دواجار گەیشتە كورسی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ.

كاریگەرییەكانی زۆرخواردنەوەی كحول
پێت كاریگەرییەكانی زۆرخواردنەوەی كحول
فەڕەنسا گەیشتە یاری كۆتایی مۆندیال
دوات فەڕەنسا گەیشتە یاری كۆتایی مۆندیال
پەیوەنیدر