ئەمڕۆ چوارشەممە، حامید کازم، ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکانی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق دوای چەند ڕۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی 19ی ئەم مانگە حامید کازم جەڵتەی مێشك لێیدا و بە هۆیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام ئەمڕۆ پاش سێ ڕۆژ مانەوەی لە ژێر چاودێری پزیشکی گیانی لەدەستدا..
حامید کازم پێشتر ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکانی زاخۆ، نەجەف، نەوتی وەسەت و کەربەلا بووە و لە عومان و بەحرێنیش وەك ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکان کاری کردووە.