سوككردنی مامۆستا… سوككردنی هەموو بەهاكان



د. كامەران مەنتك
هەر سیستەمێك سیاسی بیەوێت رێز لەخۆی بگرێت، بەر لەهەموو شتێك رێز لە مامۆستا دەگرێت، لەبەرئەوەی مامۆستا داینەمۆی سەرەكی هەموو گۆڕانكاری وپێشكەوتنەكانی هەموو كۆمەڵگەیەكە، بە پێچەوانەوە، هەر سیستەمێك بیەوێت خۆی چرووك بكات رێزی خۆی نەهێڵێت، ئەوا رێز لە مامۆستا ناگرێت، بێڕێزكردنی مامۆستا، یاخود لێدان لە شكۆو كەمكردنەوەی بەهای مامۆستا، دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی نەوەیەك، كە رێز لەهیچ بەهایەك ناگرێت وهەموو پیرۆزییەكان دەخاتە ژێر پێیەكانی خۆیەوە، ئەمە بنەمای ئەو خاڵە سەرەكییەیە، كە گەندەڵی وبێبەهاكردنی بەهاكان ونەمانی ئینتمای نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان لێیەوە دەستیپێكرد، بە واتایەكی تر داهێزران وداڕمانی ئاكاری هەرێم لێیەوە دەستیپێكردو ئێستاش هەموو بەهاو گرنگییەكی ئەو كۆمەڵگەیە لەژێر هەڕەشەی ئەو مەترسییەدایە، ئەو چوارچێوەیەشی تێپەڕاندووە و خەریكە دیوارەكانی باشوور دەپەڕێنێتەوە دەچێتە بەشەكانی تری كوردستانیش، بەڵام خۆشبەختانە لەو بەشانە هێشتا كەلتوورو رەسەنەیایەتی كوردی، هێندە بەهێز ماوەتەوە، كە بتوانێت دیوارێك لەبەردەم ئەو شەپۆڵە بێبەهاییە دروست بكات، كە لەهەرێمەوە بەرەو بەشەكانی تری كوردستان دەردەچێت.

كێشەی بنەڕەتی ئەو بێڕێزییە لەوەوە سەرچاوە وەردەگرێت، ئەوانەی نزیكەی حەفتا ساڵە بەناوی كوردایەتییەوە كاوێژیان لەسەر مەسەلەی كورد كردووە، كەسانێك بوون نەك خاوەنی هیچ پڕۆژەیەكی نیشتمانی نەبوون، بگرە شۆڕش وفەوزایان تێكەڵ یەكتركردو لەناو ئەو فەوزایەشدا، بەسیاسەتی دارستان، كەوتنە هێنانەدی خەونە قێزەونەكانی خۆیان وئەوەی ویستیان بۆ خۆیان حەڵاڵ كرد، قۆناغی راپەڕین رێك قۆناغی گواستنەوەی ئەو فەوزایە بۆ ناو شارەكان وكاركردن لەسەر ئەو فەوزایەو سەپاندنی بوو، بەشێوەیەك ئێستا خودی ئەو فەوزایە جێگەی سیستەم ویاسای گرتۆتەوە، وەك چۆن دزی ووڵات فرۆشتن وسیخوڕی وگەندەڵیش جێگەی دەستپاكی ووڵاتپارێزی ودڵسۆزی گرتەوە.
ئەو سوپا سیخوڕییەی ئێستا لە باشووری كوردستان دروست بووەو لەپێناو هێنانەدی بەرژەوەندییەكی كەمی مادی، لەپێناو بەدەستهێنانی چەند دینارو لیرە وتمەن ودۆلارێكی رووڕەش، جی پی ئێس بە ئێخەی براكەی خۆیەوە دەكات، بۆ ئەوەی فڕۆكەكانی دوژمن تیرۆری بكەن، یەكێك لە بەرهەمەكانی ئەو بێ رێزییە، كە لەم وڵاتە بەمامۆستایان دەكرێت، بنەچەی ئەو بێڕێزییەی لە ئێستادا بە هەموو كۆمەڵگە دەكرێت، سەرچاوەكەی لەو بێڕێزییە وەردەگرێت، كە بە مامۆستا دەكرێت، چۆن دەكرێت، لەوڵاتێكدا باسی رێزو خۆشەویستی و وڵاتپارێزی ودەستپاكی بكرێت، لەكاتێكدا، كە ئەوانەی هەموو ئەو بنەما ئاكارییانە لە دەروونی تاكەكانی كۆمەڵگە دەچێنن، بێڕێز بكرێن!.
ئەو كاتە مامۆستا بێڕێزكرا، كە مووچەكەی بڕدراو ناچاركرا لەبەردەم قوتابخانەكەی خۆیدا، دەستگێڕی بكات ووردەواڵە بفرۆشێت، ئەوانەی مامۆستایان بەو رۆژە گەیاند، هەر ئەوانەن، ئێستا دزێوانە لەسەر شاشەی تیڤییەكان دەردەكەون وخۆیان بەسەركردەو بنكردە نیشانی خەڵك دەدەن، لەكاتێكدا ئەوان ڤایرۆس ومیكرۆبەكانی ئەو كۆمەڵگەیەی ئێمەن، ئەو چاوانەی دیمەنی هەزاران مامۆستا نەبینێت، كە بۆ سەرەتایترین مافەكانی خۆیان دوو مانگە لەسەر شەقامن، ئەو چاوە كوێر بووەو ناتوانێت، جوانییەكان وبنەمای جوانییەكانی نیشتمان ببینێت، ئەو چاوە دەبێت بنێردرێتەوە بۆ ئەشكەوتەكەی ئەفڵاتوون ولەكونجی زیندانەكاندا دادگایی بكرێت، لەسەر ئەو هەموو تاوانەی بەرامبەر ئەو گەلە ستەم دیدەیە كردوویانە.
پەرلەمان كاتی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی دیاریكرد
پێت پەرلەمان كاتی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی دیاریكرد
لە ٢ ساڵدا هەزاران کچ هاوسەرگیری پێشوەختەیان پێ کراوە
دوات لە ٢ ساڵدا هەزاران کچ هاوسەرگیری پێشوەختەیان پێ کراوە
پەیوەنیدر