نرخی زێڕ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە گه‌یشته به‌رزترین ئاست كه له‌م مانگه‌دا تۆمار كرابێت، دابه‌زینی به‌های دۆلار و به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس به یەکێک لە گرنگترین هۆكارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی پێگەی دەیڵی ئێف ئێکس، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به هه‌زار و ٩٩٢ دۆلار ده‌فرۆشرێت. نرخی زێڕ له كۆتایی مانگی ڕابردوودا به‌رزترین نرخی لە شه‌ش مانگی ڕابردوودا تۆمار كردبوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ڕووی له دابه‌زین کرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، بۆ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان و جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه و جگه له‌مه دابه‌زینی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی جیهاندا، وایكردووه نرخی زێڕ به‌رز ببێته‌وه.
زێڕ له‌و كاڵا گرانبه‌هایانه‌ی دنیایه كه له كاتی جه‌نگ و نائارامی، نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بێ متمانه‌یی له وه‌به‌رهێنانی كه‌رته‌كانی تر و ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خوازیارن سامانه‌كه‌یان به زێڕ بپارێزن.
نرخه‌كانی بۆرسه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی كوردستاندا هه‌یه، ئێسته مسقاڵی زێڕی عه‌یار ٢٤ به ٥٠٨ هه‌زار دینارە زێڕی عه‌یار ٢١ بووه ٤٤٨ هه‌زار دینار و عه‌یار ١٨ به ٣٨٨ هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.