ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٨ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش نزیکە لە نرخی دوێنێی دۆلار.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣١ ملیۆن، ٦١٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاری بە نەقد بووە، لە کاتێکدا دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ١٩ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاری بە نەقد خستووەتە بازاڕەوە.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی هاریکارییەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆببنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی ئایندەوە، سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکان لە ناو عێراق لە دۆلارەوە بۆ دینار بگۆڕدرێت.