وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەرفەتى خوێندنى ٣٠ کورسی ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتی هەنگاریا ڕاگەیاند.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، دەرفەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ ڕاگەیەندرا، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (٣٠) دەرفەتى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.
ئاماژەی بەوەکرد، پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت، ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
لەم لینکەى خوارەوە وردەکارى زەمالەکە خراوەتەڕوو: