بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، له پارێزگای سیستان و به‌لووچستانی ئێران، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.7 پله به پێوەری رێختەر ڕووی دا، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له زیانی ماددی و برینداربوونی ده‌یان كه‌س ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خاته‌مولئه‌نبیای زاهیدان ڕایگه‌یاندووه، تا ئێستا ٢٥ بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانەکە.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی جیۆفیزیای زانكۆی تاران، ئاماژەی بەوەکردووە بومه‌له‌رزه‌كه گوڕی ٤.٧ پلە بەپێێ پێوەری رێختەر له قووڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر ڕووی داوه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بریندار بوون، له كاتی هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه له‌سه‌ر قادرمه‌ی ماڵ و شوێنەکانی نیشتەجێبوونیان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، چونكه بومه‌له‌رزه‌كه زۆر هه‌ست پێ كراوه و خه‌ڵك له ترسا له خه‌و ڕاپه‌ڕیون و به‌ره‌و ده‌ره‌وه ڕایان كردووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه تۆمار نه‌كراوه و بەدەر لە ژمارەی بریندارەکان بومەلەرزەکە زیانی مادیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌یان خانوو له زاهیدان درزیان بردووه.
خه‌ڵك له ترسای دووبارە ڕوودانەوەی بومەلەرزە تا هه‌ڵاتنی خۆر له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه و نه‌یانوێراوه بڕۆنەوە ناو ماڵەکانیان.
هاوکات، ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتووه، ساڵانه به ده‌یان بومه‌له‌رزه لەو وڵاتەدا ڕوودەدەن كه هه‌ستیان پێ ده‌كرێت و به‌شێكیان وێرانكه‌رن.
به‌هێزترین بومه‌له‌رزه كه له ئێران ڕووی دابێت، لە ساڵی ٢٠١٧ دابوو كه له شه‌وی ١٢ له‌سه‌ر ١٣ی تشرینی دووه‌م ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه سەدان كه‌س گیانیان لەدەستدا و هه‌زاران كه‌س بریندار بوون و ده‌یان هه‌زار خانووش زیانیان به‌ركه‌وت.