وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بە دەستخۆشییەوە ئەمشەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی ڕێگای خێرا رێكاری یاسایی بەرامبەر دوو بارهەڵگر گیرایەبەر كە لە لەسەر شەقامی خێرا خەریكی ئاڵوگۆڕی بارەكانیان بوون”.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە كارە دەبێت لەگۆڕەپانێك بكرێت، نەك لە شەقامی خێرا كە سەرباری ئەوەش شۆفێری هەردوو بارهەڵگرەكە مۆڵەتیان نەبووە”.