رۆیتەرز: ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل نزیکە



ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بزوتنەوەكە لە گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل نزیكبووەتەوە، لەكاتێكدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە غەززە و بوردومانكردنی ئیسرائیلیش لەڕێگەی مووشەوکەوە لەلایەن حەماسەوە بەردەوامن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن یاریدەدەرەكانییەوە بۆ رۆیتەرز نێردراوە، ئیسماعیل هەنییە ئاماژەی  بەوەکردووە، “بزوتنەوەی حەماس وەڵامی قەتەر و نێوەندگیرەكانی داوەتەوە و ئەوان لە گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست نزیكبوونەتەوە”.

ئەوەش لەکاتکدایە، هیچ وردەكارییەك لەبارەی بڕگەكانی ڕێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە بڵاونەكراوەتەوە و ئیسرائیلیش لەو باریەوە هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردووەتەوە.

كەرتی غەززە كە چەند ساڵێكە گەمارۆدراوە، لەو دەمەی بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی ئەقسا”ی دەستپێكرد، ڕووبەڕووی بۆردومانێكی چڕبووەتەوە و هەزاران كەس بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٠٠ کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

لە مانگی نۆڤەمبەردا لەگەڵ “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس” زیاتر پاشەکەوت بکە
پێت لە مانگی نۆڤەمبەردا لەگەڵ “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس” زیاتر پاشەکەوت بکە
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 10 مامۆستا گیانیان لەدەستدا
دوات لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 10 مامۆستا گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر