پلەکانی گەرما بۆ خوار پلەی بەستن دادەبەزن



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بۆ خوار سفر پلەی سەدی، لە ناوچە شاخاوییەکان بەستن ڕوودەدات.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتا کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی ڕووی لە ناوچەکانمان کردووە بۆ ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم بە بارانی مامناوەند و پچر پچر، بارینی بەفر لەناوچە سنوریەکاندا، پێشبینی دەکەین کاتەکانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەمە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمببێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکاندا بۆ سفر پلەی سەدی دابەزێت و بەستن ڕووبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی چوارشەمەوە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە تا ھەفتەی ئایندە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ناوچەیەکی پەستان بەرزەوە کە لەسەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا دروست دەبێت، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و ھەندێک کاتیش بۆ نیمچە ھەوری بەرز دەگۆرێت، پلەکانی گەرماش سبەینێ بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی ١ تا ٣ پلە بە جیاوازی ناوچەکان بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، ڕۆژی پێنجشەمەش بە ڕێژەیەکی زیاتر بەراورد بە سبەینێ بەرزدەبێتەوە، خێرای با لە ماوەی ئاماژەپێکراودا بەزۆری لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا .

ئاراس جەبار وتیشی، لە ئەگەری ڕوونەدانی گۆڕانکاری پێشبینی دەکرێت ھەفتەی ئایندە لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەک لە باکوری ئەوروپاوە بۆ سەر ناوچەکانمان بە کاریگەری جیاواز درێژببێتەوە کە بەگوێرەی گۆڕانکاری ئێستا شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین دەبێت زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باکوری ھەرێم دروست دەکات.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 10 مامۆستا گیانیان لەدەستدا
پێت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 10 مامۆستا گیانیان لەدەستدا
مانگی سووری عێراق ١١ تۆن هاوکاری و خۆراک بۆ فەڵەستین دەنێرێت
دوات مانگی سووری عێراق ١١ تۆن هاوکاری و خۆراک بۆ فەڵەستین دەنێرێت
پەیوەندیدار