بومەلەرزەیەک بەغدای هەژاند



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەک شاری بەغدای پایتەختی هەژاندووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدوایخۆیدا نەهێناوە.

دەستەی گشتی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراقئاماژەی بەوەکردووە بومەلەرزەکە لە کاتژمێر یەک و دوو خولەکی  بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویداوە و هاوڵاتییان هەستیان پێیکردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، گوڕی بومەلەرزەکە ٣.٥ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

دەستەی گشتی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق داوای لە هاوڵاتیان کردووە ئاگاداربن و دووربکەونەوە لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست و پابەندبن بەو فەرمانانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانییەوە دەرکراون.

مانگی سووری عێراق ١١ تۆن هاوکاری و خۆراک بۆ فەڵەستین دەنێرێت
پێت مانگی سووری عێراق ١١ تۆن هاوکاری و خۆراک بۆ فەڵەستین دەنێرێت
لەڕێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد
دوات لەڕێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد
پەیوەنیدر