سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی هاریکارییەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و هەفتەی داهاتووش لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆدەبنەوە.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کۆبونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی هەماهەنگی نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەکە باس لەو ئامادەکارییانە کراوە کە بۆ کۆبونەوەی هەفتەی داهاتووی نێوان هەریەکە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی ئەنجامدەدرێت.
هەروەها محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، عێراق پابەندە بە پاراستنی نێردە دپلۆماسی و راوێژکارە سەربازییەکان، هەروەها هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەرکی یاسایی خۆیان لە پاراستنی سەقامگیری خاکی عێراق تێدەپەرێنن.