ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلار بە 158 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا،
ئەمڕۆ دوشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی 100 دۆلار بە 158 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ کە 100 دۆلار بە 157 هەزار و 250 دینار بوو، بۆ هەر 100 دۆلارێک بڕی ٥٠٠ دینار بەرزبۆتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین رێکاری جیاواز دەگرێتە بەر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار، نوێترینیشیان ئەو ڕێککەوتنەبوو کە لەگەڵ چەند بانکێکی دەرەوەی عێراق ئەنجامیدا، بۆ ئەوەی باڵانسی دراوەکانی وەک (یوانی چینی، یۆرۆ، درهەمی ئیماڕاتی) لە بانکەکانی عێراق بەرزبنەوە.
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی ئایندەشەوە، سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکان لە ناو عێراق لە دۆلارەوە بگۆڕدرێت بۆ دینار، کە بەپێی پێشبینی ئابووریناسان ئەم هەنگاوە تا ڕادەیەکی باش نرخی دینار و دۆلار جێگیر دەکات و هەڵئاوسان کەم دەکاتەوە.